بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - «ئانگێلا مێرکێڵ»ی سەرۆکی ئاڵمانیا کە دوایین ڕۆژانی سەردەمی سەرۆکایەتی ١٦ ساڵەی خۆی تێپەڕ دەکات و ئەوپەڕی ھەتا مانگی دیسامبەر لەو پۆستەی دا دەمێتێتەوە، ڕۆژی چوارشەممە ئەم ھەلەی قۆستەوەو بۆ ئەوەی لە سەرۆک کۆمارێک ماڵئاوایی بکات کە لە ماوەی چوارساڵی ڕابردوودا زیاترین پەیوەندیی لەگەڵدا ھەبووە.
کۆشکی ئێلیزە ڕایگەیاند: ئەم سەردانە کۆتاییەکە بۆ ھاوکاریی پڕبەرھەمی نێوان سەرۆک کۆماری فەرەنساو سەرۆکی ئاڵمانیا ھەم لە ئاستی ھاوکاریی دوو لایەنە و لە ئاستی ئەورووپی دا.
مێرکێڵ لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئەم دواییەی وڵاتەکەی بەشداریی نەکردو دوای ١٦ ساڵ سەرۆکایەتیی ئاڵمانیا لە ماوەی ڕۆژانسی داھاتوودا کورسییەکەی ڕادەستی جێگرەوەکەی دەکات .
342/